مامۆستا:کامیان گه‌وره‌تره ده‌ریا یان ده‌ریاچه
قوتابی :ده‌ریاچه
مامۆستا :بۆچی؟
قوتابی؟چونکه ژماره‌ی پیته‌کانی زیاتره
کابرایه‌کی عه‌ره‌ب توتییه‌کی هه‌یه به کوردی قسه ئه‌کات، چه‌ند هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا ئه‌دات، چه‌ند به قوربان و به‌ساقه‌ی ئه‌بێت به عه‌ره‌بی قسه بکات نایکات،
نانی نایاتێ، ئاوی نایاتێ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کات هه‌ر که‌ڵکی نییه. ئه‌ویش ڕۆژێک دائه‌نیشێت و چی په‌ڕ به له‌شییه‌وه هه‌یه هه‌مووی لێ ئه‌کاته‌وه. ئه‌مجا ئه‌یباته ژێر پرده‌که‌ی سلێمانی بیفرۆشێت.
پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌فه‌نییه‌ک دێت سه‌یرێکی توتییه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه به چه‌ند؟"
کابرای عه‌ره‌بیش ئه‌ڵێت: "50 دینار".
ئه‌فه‌نییه‌که ده‌ست ئه‌کات به پێکه‌نین ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه گه‌ڕه چی‌یه به 50 دینار، خۆ ئه‌وه په‌ڕی پێوه نه‌ماوه له نه‌خۆش و شتی وا ئه‌چێت!"
توتییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئێ ئه‌فه‌نی بۆ گاڵته‌مان پێ ئه‌که‌یت، له‌سه‌ر کوردایه‌تی وامان لێ هاتووه."
چوار مێرووله ده‌چن بۆدارستانێك، له‌رێگه‌یاندا فیلێك ده‌بینن، یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: ده‌بێت ئه‌و فیله بكوژین، دووه‌میان ده‌ڵێت: نا، با هه‌ر قاچێكی بشكێنیین‌و به‌جێبهێڵین تا به‌ئازاره‌وه بمرێت. سێیه‌م ده‌ڵێت: نه‌بابه، له‌سه‌ر رێگای خۆمان لایده‌به‌ین‌و ئیتر بابچێت به‌رێی خۆیه‌وه. چواره‌میان كه له‌هه‌موویان به‌به‌زه‌ییتر ده‌بێت ده‌ڵێت: كاكه، ئه‌و هه‌ر خۆیه‌تی‌و ئێمه‌ش چوار، باوازی لێ‌بێنین، گوناهه
کچێک به مه‌لایه‌ک ئه‌لێ : مه‌لا ئه‌گه‌ر ماچێکبه‌م به کورێکی خوێری
جێگه‌م چوێ ده‌بێ
مه‌لا ده‌ڵێ جێگه‌ت ناوه‌راستی جهه‌نه‌مه
کچه‌که: ئه‌ی ئه‌گه‌ر ماچێک بم به‌م به مه‌لایه‌ک
مه‌لا: ها غه‌دار ئه‌ته‌وێ بچیته به‌هه‌شت
مامۆستاییه‌ک به ته‌له‌به‌که‌ی ئه‌لێ ئه‌وه دارشتنه وسیوته حه‌یون
ته‌له‌به‌که ئه‌ڵی مامۆستا ئه‌وه جنێوت به باوکم دا
له شه‌وێکا کاره‌با نابێت پیاوێک دینارێکی ئاسنی جاران ون ئه‌کات
وه‌لا نایکاته نامه‌ردی دوو5 دیناری ئه‌سوتێنێ تا دیناره‌که ئه‌دۆزێته‌وه
له کابرایه‌کی سه‌رخۆشیان پرسی ناوت چیه
وتی: وا ئه‌زانن عه‌زیز گێله ناوی خۆی به ئێوه بڵێ
کابرایه‌ک گوێدرێژێکی ئه‌بێ و زۆری خۆش ئه‌وێت، ڕۆژێکیان کابرا گوێدرێژه‌که‌ی له شار لێ ون ئه‌بێت، ئه‌ویش که ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه مه‌ڕێک ئه‌کات به خێر.
ژنی کابرا پێی ئه‌ڵێ: سه‌یره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌شت له ده‌ست چووه خێریش ئه‌که‌یت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"خێر بۆ ئه‌وه ئه‌که‌م که به‌س نه‌بوو خۆمی به سه‌ره‌و‌ه نه‌بووم، ئه‌گینا خۆشم ون ئه‌بووم."
كوڕێكی قۆشمه له پاسێكدا ئه‌چێته لای كچێكی جوانكیله و شۆخه‌وه دائه‌نیشێ، هه‌ر به دانیشتنی بۆنی عه‌ترێكی خۆش له كچه‌وه دێت به سه‌ریا، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالێك بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا بكاته‌وه ، ڕووی تێ ئه‌كا و بۆنه‌كه به قووڵی هه‌ڵئه‌مژێ و به كچه ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه خۆشه!!!! ئه‌وه له كوێ كڕیوته؟"
كچه وه‌ڵام ناداته‌وه.
ئه‌مجاره‌شیان ڕووی تێ ئه‌كا و به قووڵی بۆنه‌که هه‌ڵ ئه‌مژێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا له‌و بۆنه خۆشه!!!! ئه‌وه به چه‌ند كڕیوته؟"
کچه ئه‌مجاره‌شیان وه‌ڵامی ناداته‌وه!
کوڕه‌ش تووڕه ئه‌بێ و یه‌ک (ت‌س)ی که‌سکونی بۆ لێ ئه‌دا. که بۆنه‌که ئه‌چێ به‌سه‌ر کچه‌که‌دا، لچێکی لێ هه‌ڵئه‌قورتێنێ و پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چی‌یه ئێسکت خواته‌وه!"
کوڕه ناکاته نامه‌ردی و ئه‌ڵێ: "گیانه ئێمه وه‌کو ئێوه ڕه‌زیل نین! تووری که‌رکووکه و سه‌لکی دووسه‌د دینار
ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه و که پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ. ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ و فڕێی ئه‌دا. ئیتر له داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه کاوئه یخوات
ژن و مێردێک ماوایه‌کی زۆره شه‌ریان بوه و پێکه‌وه قسه‌ناکه‌ن.رۆژێک ژنه‌که له‌سه‌ر به‌رما‌ڵ دوای نوێژ کردن ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه بۆ دوعاکردن و ئه‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌دی شێخ دڵی ئه‌وپیاوه‌م نه‌رم بکه‌یت بێت ئاشتم بکاته‌وه .پیاواکه‌ش گوێی له‌م دوعایه ئه‌بێت به‌پرتاو خۆی ئه‌کات به‌ژوره‌که‌داو ئه‌ڵێ که‌ک ئه‌حمه‌د پاڵ مه‌نێ خۆم ئه‌رۆم
ژن: "پیاوه‌كه له دوای من ژن ئه‌هێنیته‌وه
پیاو: "ئه‌ی بۆ نا! دنیا هه‌ر وا بووه و چاو‌ڕێی چی بکه‌م
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه چه‌ند بێوه‌فای، ده یا خوا پێش من بمریت
پیاو: "گاڵته‌م كرد، تۆبه! جارێكی تر من و ژنهێنان
ژن: "ئه‌یه‌ڕۆ پیاوه‌كه بۆ من ئه‌وه‌نده خراپم كه ئیتر ژن نه‌هێنیته‌وه؟
پیاو: "ئه‌ی قوڕی كوێ بكه‌م به‌سه‌رما و چی بكه‌م
ڕۆژێکیان ژنێک له حه‌مام خۆی ئه‌شوات و گوێی لێیه یه‌کێک به پرتاو له ده‌رگا ئه‌دات و هاوار ئه‌کات
"ئه‌و ده‌رگایه بکه‌نه‌وه منم، کوێره‌ی دراوسێتانم
ژنه‌که‌ش که ئه‌زانێت کوێره‌یه له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: پێویست به خۆپۆشته‌کردنه‌وه ناکات و هه‌ر به ڕووتی ئه‌چێت خۆی ئه‌داته پاڵ ده‌رگاکه و ده‌رگاکه ئه‌کاته‌وه و فه‌رموو له کوێره ئه‌کات بێته ژووره‌وه. کوێره‌ش خۆی و سینییه‌که‌ی سه‌رده‌ستی دێته ژووره‌وه و ئه‌ڵێ
"فه‌رموو شیرینی هه‌ڵگره چاوه‌کانم چاکبونه‌ته‌وه

پیاوێک سه‌یاره‌یه‌کی خراپی هه‌بوو زوو زوو تێک ده‌چوو، ده‌بوایه بیباته لای فیته‌ر و پاره‌ی لێ خه‌رج بکات تاوای لێ هات بێزار بوو ئینجا خۆی خه‌ریکی چاک کردنه‌وه‌ی ده‌بوو....
ڕۆژێکیان کوڕه‌که‌ی گووتی:
بابه من ده‌زانم ئه‌م سه‌یاره‌یه که‌ڵکی چاک کردنه‌وه‌ی نه‌ماوه و کاتی ئه‌وه هاتووه سکراب بکرێت!
باوکی ووتی:
نا کوڕم نابیت سکرابی بکه‌ین.
کوڕه:
بۆ نابی بابه؟
باوک:
ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی کۆنه‌و خراپ سکراب بکه‌م، ده‌بووایه له‌زووه‌وه دایکتم سکراب بکردابووایه

کوڕێک له‌ناو پاسێکدا به‌رامبه‌ر کچێک دائه‌نیشێت و کچه‌که زنجیرێکی ئاڵتوونیی باریکی له ملدا ئه‌بێت و فڕۆکه‌یه‌کی بچووکی پێوه ئه‌بێت! کوڕه‌که هه‌ر سه‌یری سنگی کچه‌که ئه‌کات. ئاخرێکه‌ی کچه‌که په‌ست ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "فڕۆکه‌یه، فڕۆکه! فڕۆکه‌ت نه‌دیوه!؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ببووره من سه‌یری فڕۆکه‌که ناکه‌م، سه‌یری فڕۆکه‌خانه‌که ئه‌که‌م!"
ژنێ به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێت: "جلی تازه‌م نییه، له به‌ری كه‌م
پیا وه‌كه‌ی: "دۆڵابه‌كه‌ت پڕه له جل
ژنه‌كه‌ی: "ئه‌زانم، به‌ڵام ده‌رودراو‌سێ هه‌موویان منیان به‌و جلانه‌وه دیوه
پیاوه‌كه‌ی: "ده هه‌ڵسه با له‌به‌ر خاتری جله‌کانی تۆ خانووه‌كه بگۆڕین و بچینه گه‌ڕه‌کێکی تر
قازیه‌ک به‌دزێک ئه‌ڵی شه‌رم ناکه‌ی هه‌مو حه‌فته‌یه‌ک لێره‌ی
دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ به‌ڵام قوربان تۆ له‌من زیاتر لێره‌ی
کابرایه‌ک ئه‌چێته سه‌رعاموودێک دوایی ناوێرێ بێته خوارێ
سایه‌ق تراکتۆرێکیش گوریسێکی ئه‌یاتێ و ئه‌ڵێ بیگره ئه‌تهێنمه خوارێ
کابرا گوریسه‌که ئه‌گرێت و سایه‌ق تراکتۆره‌که‌ش رای ئه‌کێشێت و کابرا ئه‌که‌وێنته
خواره‌وه‌و ئه‌مرێ خه‌ڵکه‌که پێی ئه‌ڵێن ئه‌و کابرایه‌ت بۆ کوشت
ئه‌ویش ئه‌ڵێ خۆی ئه‌جه‌لی هاتبوو ئه‌گینا من 100 که‌سی وام له‌ناو بیر ده‌رهێناوه
